ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووه "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان توانیان له رۆژی 6 ی 1 ی 2017 به‌پێی مادده‌ی ( 14 ی مخدرات ) له‌ناو شاری سلێمانیدا دووكه‌س ده‌ستگیربكه‌ن به‌ناوه‌كانی (هـ ن ع) له دایكبووی ساڵی 1994 سلێمانی پیشه كاسب و دووه‌هه‌م به‌ناوی ( ش، م ، ڕ ) له دایكبووی ساڵی 1983 پیشه‌ی كاسب".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا بڕێك ماددی هۆشبه‌ریان پێ‌گیرا و دوای پشكنینی ماڵه‌كانیان توانرا بڕی (600) گرام مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێبگیرێت له جۆری ( شیشه) كه هه‌ردوو ده‌ستگیركراوه‌كه دانیان به‌وه‌داناوه ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون و بازرگانیشیان پێوه‌كردووه، به بڕیاری دادوه‌ر زیندانی كران و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه‌یان به‌رده‌وامه".
PM:04:18:09/01/2017