ڤیدیۆ...هەڵوێست و كچەكەی كلیپی تاوانبار تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنن

هونەرمەندی لاو هەڵوێست كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبومە نوێكە بڵاودەكاتەوە.

هەڵوێست لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی مەگری بڵاودەكاتەوە كە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومی تاوانباركە لە كۆتای ساڵی ڕابردوودا بڵاویكردەوە و سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنا.

لە كلیپەكە هەڵوێست لەگەڵ روئیا محەمەدی دەردەكەوێت كە بەهەمان شێوە لە كلیپی تاوانباری ئەو هونەرمەندەدا دەردەكەوت.

كلیپی گۆرانییەكە لە لایەن هەردس سەلامییەوە كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە و لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا هەزاران بینەری هەبووە.





ئه‌م بابه‌ته 4784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:34:09/01/2017