ئەندامێکی فراکسیۆنی سەوزی ئەنجومەنی پارێزگا: حسابی بانکی بۆ مووچەخۆران پێشنیاری ئێمە بوو

سەرۆکی فراکسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت" لە نیسانی رابردوودا من پێشنیاری ئەوەم کردبوو حکومەتی ھەرێم بڕی پاشەکەوتکراوی موچە بخاتە سەر ژمارەی حسابی بانکی تایبەتی ھەر موچە خۆرێک و ھاوڵاتیان بتوانن لەڕاییکڕدنی مامەڵەدا لەگەڵ حکومەت بەکاری بھێنن".

 رێکەوت زەکی لە لێدوانێک بۆ سپی راگەیاند"  ئەو دەمە پێشنیارم بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی کرد کە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر سەرۆکی پێشوی ئـەنجومەن بوو، لەپێناو سوکترکردنی ئـەرکی سەرشانی فەرمانبەران، پێشنیازبکەین حکومەتی ھەرێم بڕی پاشەکەوتکراوی موچە بخاتە سەر ژمارەی حسابی بانکی تایبەتی ھەر موچە خۆرێک و ھاوڵاتیان بتوانن لەڕاییکڕدنی مامەڵەدا لەگەڵ حکومەت بەکاری ھێنن لە ھەمو قەرزو باج و ڕەسمێکدا، بەسوپاسەوە بەڕێزیان پێشنیازەکەی بەھەند وەرگرتین و لەئـەجێندای کۆبونەوەی ئـەنجومەن جێگیریکرد و دەنگی زۆرینەی ئـەندامانی بەدەستھێناو بووە بڕیاری ئـەنجومەن".

ناوبراو دەڵێت" بەداخەوە پێشنیازەکەی ئـەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کرایە قوربانی ململانێ سیاسیەکان و ئـەوکات وەک پێویست پێشوازی لێنەکراو کاری پێنەکرا".

سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر، رێکەوت زەکی دەڵێت" ھەرچی ئـەوەی بەڕێزانی ئـەنجومەنی پارێزگای ھەولێرە وێڕای دەستخۆشیمان بۆیان ناوەڕۆکەکەی ھەمان شتە، بەڵام بەجدی وەرگرتن و پێشوازیکردنی لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە دەمانخاتە گومانی ئـەوەی کەھەنگاوێکی داڕێژراوبێت و بخرێتە بری کەمکردنەوەی ڕێژەی پاشەکەوتی موچە کە ئـەم ماوەیە بەگەرمی باسی لێدەکرێت! چونکە فەمانبەر و ھاوڵاتیان لەمکاتەدا زۆرتر پێویستی بە کاش و بازاڕ پێویستی بە سیولەیە، بەھەرحاڵ ڕۆژانی داھاتوو وێنەکە ڕونتردەبێتەوە".



PM:10:18:10/01/2017