ڕۆژنامەیەکی نزیک لە پارتی ئاشکرایدەکات کە بە گوێرەی پڕۆژەیەک لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن بە مووچەی پاشەکەوتکراویان پارەی کرێی خانوو بدەن
ماڵپەڕی وشە بڵاویکردووەتەوە "هه‌رسێ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه كۆ بوونه‌وه و ڕازی بوون به پڕۆژه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی مووچه‌ی مووچه خۆران"
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی "به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه، فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێت چه‌كی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی وه‌ربگرێت و له به‌رامبه‌ر پاره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تدا به‌كاری بهێنێت، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كه بۆ چه‌كی مووچه‌ی مووچه‌خۆران چه‌ندان مه‌رجی داناوه كه پێویسته به‌و شێوه‌یه كاری پێ بكرێت"
هەر بە گوێرەی پڕۆژەکە چه‌كه‌كه ده‌بێت به‌ناوی خودی فه‌رمانبه‌ره‌وه بێت و نه‌خرێته سه‌ر كه‌سێكی تر بۆ خه‌رجكردنی بڕی پاره‌كان.
لە هەواڵەکەدا هاتووە ئه‌و كه‌سانه‌شی كه كرێچین ده‌بێت گرێبه‌ستی خانووه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خاوه‌ن خانوو له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی باجی خانووبه‌ره‌وه په‌سه‌ند بكه‌ن تا بتوانن چه‌كه‌كه له جێگای پاره بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومه‌ت به‌كار بهێنن.
ئاشکراشکراوە كه چه‌كه‌كه ده‌كرێت له پاره‌دانی مامه‌ڵه‌كانی هاتوچۆدا به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام ده‌بێت ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له‌سه‌ر مووچه‌خۆره‌كه خۆی بێتن، ئه‌وه‌ش هاتووه كه دوای كۆتایی هاتنی بڕیاری پاشه‌كه‌وت و پێدانی مووچه‌ی ته‌واو به فه‌رمانبه‌ران، ئه‌م پڕۆژه‌یه كۆتای پێ دێت.