سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەسەرۆکایەتی بارزانی کۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەو حیزبە، مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.

عەلی عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە "وشە"ی راگەیاندووە" لەلایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگەدار کراونەتەوە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە کە بڕیارە سبەی شەموو 14ی کانوونی دووەم ساز بکرێت".

تا ئێسیا هیچ بەرنامەیەکی کار نەدراوە بە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێ و عەونی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە دەڵێ "سبەی ئاشکرا دەبێت کۆبوونەوەکە بۆ چی دەکرێت".

لەکۆتایی ساڵی رابردوو، وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتیی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، ئەوەش دوای پەیامەکەی مەسعوود بارزانی کە رۆژی شەموو 20 تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2016، ئاراستەی رای گشتی کوردستان و لایەنەکانی کرد و تێیدا داوای هەڵبژاردنەوەی دەستەیەکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و دیاریکردنی کەسێکی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کرد تا کاتی هەڵبژاردن.



PM:04:39:13/01/2017