خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دەستی پێکرد

لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا کاتژمێر ٩ ی ئەم بەیانییە ١/١٤ خۆپیشاندانی مامۆستایانی نارازی لە سلێمانی دەستیپێکردو وا بڕیارە بچنە بەردەم بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدا سازدەکرێت کە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو وەفدێکی مامۆستایانی ناڕازی سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیان کردن، بەلآم وەک خۆیان دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایانگەیاند" بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوەو حکومەت هیچ بەڵێنێکی پێ نەدان".

دوێنی کە سەرکردایەتیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بۆیان ئاشکرا بوو کە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دێتە بەردەم بارەگاکەی ئەوان لە زاری وتەبێژەکەیانەوە عەتا شێخ حەسەن راگەیاندراوێک بلآوکرایەوەو ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە خۆپیشاندانەکەی سبەی پلانی لە پشتەوەیە دژی، پارتی. 



AM:09:34:14/01/2017