هێزه‌كانی پۆلیس و چالاكییه ئه‌منییه‌كان رێگریان له مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر كرد له سلێمانی بچنه به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی لەسەر رێگای سلێمانی- تاسلوجە.
مامۆستایانی خۆپیشانده‌ر پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی یه‌و به‌رێككه‌وتن به‌ره‌و به‌رده‌م باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سلێمانی.
به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر پردی قلیسان و پێش ئه‌وه‌ی مامۆستایان بگه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ربه‌رستێكی ئه‌منیان دروستكرد‌و رێگری له مامۆستایان ده‌كه‌ن بچنه به‌رده‌م باره‌گاكه.
ئەم خۆپیشاندانە لە کاتێکدا سازدەکرێت کە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو وەفدێکی مامۆستایانی ناڕازی سەردانی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەیان کردن، بەڵام وەک خۆیان دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایانگەیاند" بەدەستی بەتاڵ گەڕانەوەو حکومەت هیچ بەڵێنێکی پێ نەدان".
دوێنی کە سەرکردایەتیەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی بۆیان ئاشکرا بوو کە خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دێتە بەردەم بارەگاکەی ئەوان لە زاری وتەبێژەکەیانەوە عەتا شێخ حەسەن راگەیاندراوێک بڵاوکرایەوەو ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە خۆپیشاندانەکەی سبەی پلانی لە پشتەوەیە دژی، پارتی.