ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی
ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆبوونەوە‌و تاوتوێی سەردانەكانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنەكان بۆ چارەسەر قەیرانی هەرێمی كوردستانیان كرد.
سەبارەت بە ناوەرۆكی كۆبوونەكە مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی پارتی به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جددیه‌تی پارتی له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا باسی لێوه‌كرا، رێوشوێنی باش دانران چۆن ئه‌م بارودۆخه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه تێپه‌ڕێنین له‌رووی سیاسی و ئابورییه‌وه".
وتیشی "ناوه‌رۆكی پڕۆژه‌كه‌ی بارزانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌پێی ئه‌و میكانیزمانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون".
مه‌حمود محه‌مه‌د وتی "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كار‌و سه‌ردانه‌كانی شاندی پارتی به‌باشی هه‌ڵسه‌نگێنرا...مه‌به‌ستمان له سه‌ردانه‌كان كات كوشتن نییه، پێویسته هه‌رچی زووه ناو ماڵی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه".
"هه‌لومه‌رجه‌كه ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێت كه رێبكه‌وین و یه‌كریزی دروستبكه‌ین، به‌ڵام یه‌كریزی به‌و مانایه نییه كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان رازی بن، له‌وانه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌بێت به‌هیچ رازی نه‌بێت، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بێت رازی بن به‌و مانایه‌ی كه داده‌نرێت"، وته‌بێژی پارتی وایوت.
له‌باره‌ی پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه، وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند "پێویست بێت كارا بكرێته‌وه ده‌بێت كارا بكرێته‌وه ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله كه‌میشی مابێت، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆكان له‌و باره‌یه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه".
PM:02:17:14/01/2017