سەرکردایەتی پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان و پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە 14\1\2017ی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان کراوەتەوە. بەپێویستیش زانراوە کە پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
به سه‌رپه‌رشتیی جه‌نابی سه‌رۆك (مەسعوود بارزانی) و ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵان: ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و یه‌ده‌گه‌كان و به‌رپرسانی مه‌كته‌به ناوه‌ندیی و لقه‌كان، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له ساڵی نوێ 2017 دا، له پیرمام به‌سترا.
دوای ده‌قیقه‌یه‌ك وەستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان و سه‌روه‌ریان (بارزانیی نه‌مر) و و (كاكه ئیدریسی) هه‌میشه زیندوو، جه‌نابی (سه‌رۆك بارزانی) به ناوی كۆبوونه‌وه، پیرۆزبایی ساڵی نوێی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌ندام و كادیرانی پارتی و هه‌موو لایه‌نه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان كرد. كۆبوونه‌وه‌كه رێز و پێزانینی تایبه‌تی بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان خسته ڕوو، قوربانی و ماندوبوونیانی زۆر به‌رز نرخاند.
پاشان تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند بابه‌ت و ته‌وه‌رێكی گرینگ كه، له پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستانی و عێراقیدا كاریگه‌ریی خۆیان هه‌یه:
یه‌كه‌م، پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ و چۆنیه‌تیی به‌شداریی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌نجام درابو، هه‌روه‌ها گرینگیی ئازادكردنی شار و ده‌ورووبه‌ری له رووی ئه‌منییه‌وه بۆ هه‌رێم.
دووه‌م، بارودۆخی ناوخۆیی هه‌رێم: ته‌ئكید له جیددییه‌ت بۆ چاره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان كرایه‌وه و به تایبه‌تی دوای ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك و سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كوردستان و، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دیاریكردنی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه به ئاڕاسته‌ی چاره‌ی گرفته‌كان و دروستكردنه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ یه‌كریزیی و ته‌بایی نێوخۆی كوردستان.
سێیه‌م، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ به‌غدا: هه‌ست ده‌كرێت هه‌وڵێكی به‌رنامه بۆدارێژراو هه‌یه كه ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی كه له دوای رووخانی رژیم هاته كایه‌وە بۆ به‌رێوه‌بردنی عێراق به شێوه‌ی ته‌وافوق، نه‌هێڵدرێ و پره‌نسیپی فه‌رمانڕانیی زۆرینه بسه‌پێنن كه، له‌و جۆره حكومڕانییه‌دا كورد و كوردستانییه‌كان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، بۆیه ده‌بێ رێكخستنه‌وه و پێداچوونه‌وه به پێوه‌ندیی عێراق و كوردستاندا بكرێت به شێوازێك كه له ئاست مێژووی خه‌بات و قوربانییه‌كان و، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی پێگه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بن.
چواه‌رم، پێوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و، هاتنی سه‌رۆك و شاندی وڵاتان وه‌ك پاڵپشتی بۆ هه‌رێم و پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كان، وه‌كو خاڵێكی ئه‌رێنی و به نرخ بۆ پاڵپشتی داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان لێك درایه‌وه.
پێنجه‌م، سه‌باره‌ت به چاكسازی له كاروباره‌كانی حكوومه‌ت، كۆبوونه‌وه پاڵپشتیی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات و ته‌ئییدی ئه‌و میكانیزمه یاساییه‌ی كه بۆی دیاری كراوه كرده‌وه. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه و چاكسازیی نێوخۆی پارتی دوای ته‌واوكردنی كاری ئه‌و لیژنانه‌ی دیاری كرابوون بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرت و دیراسه‌ی گونجاو، به پێویست زانرا كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان بكرێت..
شه‌شه‌م، سه‌باره‌ت به ژیان و باری ئابووری هاووڵاتیان: هاووڵاتیانی كوردستان خۆڕاگرانه به‌رگه‌ی ئه‌و قه‌یران و گرفته ئابووریانه‌یان گرتووه، سه‌ره‌ڕای سوپاس و پێزانینی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ ئه‌و خۆڕاگرییه پێویسته هه‌وڵی جیددی بدرێت بۆ باشتركردنی بژێویی خه‌ڵك و، پاڵپشتیی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بكرێ بۆ بنبڕكردنی ئه‌و قه‌یران و گرفتانه و، ئومێد ده‌كه‌ین ساڵی 2017، ساڵی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گرفته سیاسی و ئابوورییه‌كاندا بێت و ساڵی یه‌كریزی و ته‌بایی بێت كه هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا سه‌ركه‌وین.
كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان
14/1/2017
PM:04:15:14/01/2017