مەسعود بارزانی بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت

ئەمڕۆ دووشەممە مسعود بارزانی بە سەردانێك بەرەو ئەوروپا بەڕێ كەوت و لەڕۆژی 17ی كانوونی دووەم بەشداریی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس دەكات.

ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە ئەمڕۆ دووشەممە 16ی كانوونی دووەمی 2017 مسعود بە سەردانێك بەرەو ئەوروپا بەڕێكەوت و لە سەردانەكەدا بەشداریی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس دەكات كە لەڕۆژانی 17 تا 20ـی ئەم مانگە لە سویسڕا بەڕێوە دەچێت و لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەشدا كۆمەڵێك دیدار و چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردە بەشداربووەكاندا دەبێت.

هەروەها ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە: فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم، لەم سەردانەدا یاوەریی مەسعود بارزانی دەكەن.



PM:02:19:16/01/2017