کۆڕەک تیلیکۆم بەپەلە بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە

كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم بەکارهێنەرانی ئاگاداردەکاتەوە لەو نامانەی کە بەدەستیان دەگات.
کمپانیای كۆڕەك تلیكۆم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە"بەشداربووان دڵنیا دەكەینەوە، كه پەیوەندیمان بەو نامه وەهمییانهوە نییه، كه لەڕێی ئاپی تۆڕی كۆمەڵایەتییەوه بۆ بەشداربووانی كۆڕەك دێت و داوای زانیاری كەسیەتییان لێ دەكات به پاساوی ئەوەی گوایه براوەی خەڵاتن".
كۆمپانیای كۆڕەك تلیكۆم داواشی لە بەشداربووانی هێڵەكانی دەکات"به هیچ شێوەیەك زانیاری كەسیەتی خۆتان بۆیان نەنێرن".
کۆرەك تیلیکۆم یەکێکە لە كۆمﭘانياکانی خزمەتگوزارى مۆبايل لە لەسەر ئاستى عيراقدا و لە ١٨ پارێزگای عێراقدا کاردەکات، بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەو کۆمپانیایە کۆرەك لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بە زیاتر لە 32 ملیۆن کەس دەکات لە سەرانسەری وڵاتدا.
 



PM:07:32:16/01/2017