لە کوردستانی بەرپرسانی حیزبی ٥ قومارخانەی بێ مۆڵەتیان کردۆتەوە

پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشکرای دەکات بەرپرسانی حیزبی ٥ قومارخانەی مۆڵەتیان کردۆتەوە و ماڵی خەڵكیان وێران کردووە.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا دەڵێت" دوای بەدواداچوون بۆی دەركەوتووە ئەو قومارخانانە لەلایەن هیچ دامەزراوەیەكی فەرمیەوە (گەشتوگوزار و قایمقامیەت) مۆڵەتیان پێنەدراوە و لەهیچ یەكێك لەوەزارەتەكانی ناوخۆ و شارەوانی و گەشتوگوزار مۆڵەتیان نییە".

بەپێی زانیارییەكانی پەرلەمانتارەكەی گۆڕان "خاوەندارێتی ئەم قومارخانانە بۆ چەند بەرپرس و دامەزراوەیەكی حزبی دەگەڕێتەوە، یاخود بەرپرس و دامەزراوە حزبیەكان تیایدا هاوبەشن".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پێیوایە "هەبونی ئەم قومارخانانە جگەلەوەی تاوانە، زیانێكی زۆریشی بەهاوڵاتیان گەیاندووە و دەیان خێزانی هەڵوەشاندووەتەوە".

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری كوردستان ئەوەشی وتووە "سروشتی كاری ئەم ڕۆلێت و جیهازانە بەشێوەیەكە كە لەسەدا ٩٥ ئەو هاوڵاتیانەی كە ڕۆشتون بۆ ئەم قومارخانانە دۆڕاون".



PM:03:00:17/01/2017