ئینته‌رنێتی بێ سنوور بۆ ماڵان دابین ده‌كرێت
دوو كۆمپانیای بواری ئینتەرنێت، لە پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەولێر‌و دهۆك ئینتەرنێتی بێ‌سنور بۆ هاڵاتیانی دابین دەكەن.
لەمبارەیەوە ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم به رۆژنامەنوسانی ڕاگه‌یاند، له ڕێگه‌ی ته‌نده‌رێكه‌وه، پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی بێ سنوور بۆ ماڵه‌كان دابین ده‌كرێت، هه‌روه‌ها هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه سێ ئۆفه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.
وتیشی: له رێگه‌ی كۆمپانیای نورتێل له هه‌ولێر و دهۆك و له سلێمانیش كۆمپانیای كورتێل پڕۆژه‌كه ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هاووڵاتییان ده‌توانن سوودمه‌ند بن له به‌ركارهێنانی ئه‌م هێڵه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شێك له كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایت.
له سه‌ره‌تای ئه‌و پڕۆژه‌یه له كه‌مترین نرخی یه‌كه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی به 39 هه‌زار دینار ده‌ست پێ ده‌كات و چه‌ندان یه‌كه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی بازرگانی و كۆمپانیا و نووسینگه‌ی هه‌یه.
PM:04:19:17/01/2017