سەرکردەیەکی گۆڕان "هێرشی توند" دەکاتە سەر یەکێتی

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگەیاند، سەرکردەکانی یەکێتی هەموو ڕۆژێک بە ڕێگای هەولێرەوەن تا سەردانی پارتی بکەن، بەڵام دوری نێوانیان ١٠ خولەکە بەڵام سەردانی ئەوان ناکەن.

کاروان هاشم ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە "تا خۆمان یەک نەخەینەوە و لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکەین ئەوا پاشکۆ دەبین و مەلەفی نەوت و ئەمنی لە دەست پارتیدا دەمێنێتەوە".

هەروەها وتووشییەتی "ناکرێت لەبەر بەرژوەندی هەندێک سەرکردەی یەکێتی کە بەرژەوەندی هاوبەشیان لەگەڵ پارتی هەیە ڕێککەوتنەکەمان بەم شێوازە ببیندرێت".

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان وتوویەتی "یەکێتی کەمتەرخەمە لە سست بەڕێوەچوونی ڕێککەوتنەکەی نێوانمان و هۆکارەکەشی بەرژەوەندی ئابووری هەندێک سەرکردەیە لەگەڵ پارتی".

.



PM:09:20:17/01/2017