وێنە.. ناو فڕۆکە تایبەتەکەی نێچیرڤان بارزانیت بینیوە؟

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە کە نێچیرڤان بارزانی لە ناو فڕۆکەیەکدایە و باس لەوە دەکرێت ئەوە فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت بێت.
لە بەشێک لە پەیجەکانی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت لە  ناو فڕۆکەیەکدا بڵاوکراوەتەوە و تایبەتی فڕۆکەکەش بووەتە جێگەی سەرسامی زۆرێک و بەشێکیش دەپرسن ئایا ئەمە فرۆکەی سەرۆکی حکومەتە یاخود خودی نێچیرڤان بارزانییە.
نێچیرڤان بارزانی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ لە ناوچەی بارزان لە دایکێکی سلێمانی و باوکێکی بارزانی لەدایکبووە و لە  ئێستادا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە. نێچیرڤان بارزانی کوڕی ئیدریس بارزانی و نەوەی مەلا مستەفا بارزانییە.



PM:04:33:20/01/2017