ترامپ: ئەمەریکا لە پێش هەموو شتەکانی ترەوە دەبێت

لە دانانی دۆناڵد ترامپ وەک سەرۆکی ٤٥ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمەریکا لەپێش هەموو شتەکانی ترەوە دەبێت.


لەیەکەم وتاریدا کە وەک سەرۆکی ئەمەریکا پێشکەش کرد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمەریکیەکان یەکدەخات.

ئاهەنگی دانانی ترامپ  کە بەناونیشانی " دەبێت ئەمەریکا سەرلەنوێ بکەینەوە بەوڵاتێکی مەزن"، داوای کرد کە دەبێت گۆڕانکاری لەئەمەریکادا بکەین. 

سەرۆکی نوێی ئەمەریکا وتی" زۆر کەس لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا دەرگایان لەسەر داخستین، قسەم لەگەڵ ژنان و پیاوان کرد، ئێستا کەس لە بیرتان ناکات".
  
ترامپ بەڵێنی دا دەرفەتی کار دەستبەربکات بۆ ئەمەریکیەکان، سوپا و سنورەکان بەهێز دەکات، ئەو شتانە دەستەبەر دەکات کە ئەمەریکیەکان بە دەیان ساڵە لەدەستیان داوەو، وتی " دەیگۆرین، من بەڵێنتان دەدەمێ، ئێمە رێگای گۆڕان دەگرینە بەر". 

سەرۆکی نوێ وتی" لەگەڵ ئەمەریکیەکانم دژی نوخبەی سیاسی".

دۆناڵد لەسەر "تیرۆر" جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە توندرەوەکان لەسەر گۆی زەوی ناهێڵن و لەناویان دەبەن".
هەروەها وتیشی" لەگەڵ وڵاتە شارستانیەکاندا هاوپەیمانی بەهێز دەکەین". 



PM:09:01:20/01/2017