نوێترین زانیاریی سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان

دابەشكردنی نەوتی ماڵان لەشاری سلێمانی‌و تا ئێستا 25 ملیۆن لیتر دابەشكراوە‌و بەوتەی قایمقامی سلێمانی بۆ دابینكردنی نەوتی شارەكە پێویستیان بە 106 ملیۆن لیتر هەیە.

لەمبارەیەوە بەختیار عەبدولرەحمان قائیمقامی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند:" دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و لە هەڵەبجەو سید سادق و لەولاشەوە تا ڕانیەو حاجیاوا دابەشكراوە ، سلێمانی پێویستی بە 106 ملیۆن لیتر نەوت هەیەو ئیستا تەنیا 25 ملیۆن دابەشكراوەو لە هەوڵدا بۆ خێرا كردنی پرۆسەكە ".

وتیشی:" ئەو بڕەی بەغداد بڕیار بوو بۆ سلێمانی بنێرێت كە 30 ملیۆن لیتر بوو زۆر خاو دەگاتە سلێمانی ڕۆژانە تەنیا 10 تانكە دەگات، ئیستا لەگەڵ ئێرا قسەمان كردوە برێك نەوتمان بەنرخی خۆیان بۆ بنێرێن تا دابەشی بكەین".

قائیمقامی سلێمانی داواش لە بازرگانەكان دەكات بڕی زیاتری نەوت بخەنە بازاڕەوە تا نرخەكەی دابەزێت.



PM:03:23:22/01/2017