یەكێتی: بە بێ گۆڕان رێكەوتن لەگەڵ پارتی ناكەین
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت تا ئێستا رێكەوتنێك لەگەڵ پارتی نەكراوە‌و یەكێتی بە بێ گۆڕان‌و لایەنەكانی تر هیچ رێكەوتنێك لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات.
لەمبارەیەوە ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به دواڕۆژی راگه‌یاندوە "له كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی پارتی و یه‌كێتی ته‌نها دوو پرس لەنێوان یەكێتی و پارتی گفتووگۆی له‌باره‌وه كراوه, ئەوانیش پرسی پڕۆژەیەكی هاوبەش و پرسی پێكەوە سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكانی تر بووه، ئه‌ویش هیچ رێككه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌كراوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كتەبی سیاسی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی هیچ جۆرە رێككه‌وتنێك ناكات ئه‌گه‌ر گۆِران ولایه‌نه‌كانی تری تێدانه‌بێت.
ئاسۆ مامه‌ند ، جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، له دانیشتنی رابردووی پارتی و یه‌كێتی ته‌نها قسه‌ی گشتی و لێكتێگه‌یشتن بووه، هیچ هه‌وڵ و نیازیێك نییه بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی ففتی به ففتی له نێوان یه‌كێتی و پارتی دروستبكرێت، چونكه نه دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت و نه‌یه‌كێتیش ئه‌وه‌ی ده‌وێت.
PM:12:59:23/01/2017