خانمە گۆرانیبێژ لۆکە
زاهیر وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە لە ڕوونکردنەوەیەکیشدا ئاشکراشی دەکات کە
توانیویەتی پەیجەکەی لە ئینستاگرام وەربگرێتەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لۆکە وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرێک
لە هەودارانی سەرسامی خۆیان بە وێنەکەی نیشانداوە.
لۆکە نوسیویەتی "سڵاو ئازیزانم، بە ھیوام تەندروست باش بن،
لە کۆتاییدا توانیم ئەکاونتەکەم لە ئینستاگرام وەربگرمەوە، سوپاسی ھەواڵ پرسینتان
دەکەم".
لۆکە خاوەنی نزیکەی ٢٩ هەزار فۆڵۆوەرسە و ساڵی
ئایندە یەکەم پەیجی تایبەتی خۆی کردەوە.
لۆکە زاھیر کچە گۆرانیبێژی
کوردە. لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەرو بە یەکێک
لە چالاکترین قوتابی دادەنرێت.
لە
مناڵیەوە خولیای ھونەری گۆرانی وتن بووەو تا دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر دەستی
ھەڵکەوت زاھیر دەست بەکارەکانی دەکات یەکەمین بەرھەمی خۆی وەک کلیپ
بڵاو دەکاتەوە بەناوی (ترس) یەکێکە لە گۆرانی ناو ئەلبومی (sms) کە لە
ساڵی ٢٠٠٩ بڵاوی کردوەوپێشوازیەکی زۆری لێکرا , لەساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ
ھەڵبژێردرا لەھەمان ساڵدا دوو ئەلبومی بڵاو کردووەو خاوەنی زیاتر لە ١٥ کلیپ
و زیاتر لە ٧٠ گۆرانی.
لۆکە ساڵی ڕابردوو لە
بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێگەی فەرمی خۆی کردەوە و هەر لە ٢٠١٦دا ئەلبومێکی
نوێی گۆرانی بڵاوکردەوە.