ئەم حەوت یاریزانەی ریاڵ مەدرید بەشداری یاری سەلتاڤیگۆ لە جامی شا ناکەن

بڕیارە سبەی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئەرکێکی زەحمەتدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی یانەی سەلتاڤیگۆ لە جامی شای ئیسپانیا.

ریاڵ مەدرید یاری چوونی ٢-١ لە یاریگای خۆی دۆڕاندووە دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە.

ئەمرۆش زیدان ناوی یاریزانەکانی بڵاو کردەوە کە ئامادەن بۆ یاریەکەو هەریەکە لە بەیڵ ، پیپی ، جەیمس رۆدریگێز، کارڤاخال ، مۆدریچ ، مارسێلۆ ، ڤارانی لەگەڵ خۆی نەبردووە بەهۆی پێکانەوە.

هاوکات ئەم یاریزانانەی بۆ یاریەکە بانگکراون"

دانێلۆ، حەکیمی، ناڤاس، کاسیا، رۆبن یانز

، رامۆس،ناچۆ،کۆنتراو،

، ئەسینسۆ ،ئینزۆ ، کرۆس، ئیسکۆ،کاسمێرۆ،کۆڤاسیچ ،رۆناڵدۆ، بنزیمە

،ڤازکوێز،ماریانۆ،مۆراتا



PM:06:18:24/01/2017