وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لە بارەی موچەوە دەرکرد

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشکرایدەکات کە وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە تەنها 20%ی مامۆستایان لە وەرگرتنی پارەی هاندان سوودمەند دەبن

ئیبراهیم ئەحمەد سمۆ، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیاکانی رایگەیاند "بەپێی رێنماییەكی وەزارەتی دارایی، تەنیا ئەو مامۆستایانە لە وەرگرتنی پارەی هاندان سوودمەند دەبن كە لە هەفتەیەكدا 24 وانە دەڵێنەوە، بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی كردوومانن، رێنماییەكە تەنیا 20%ی مامۆستایان دەگرێتەوە، ئەوەش كارێكی زۆر خراپە".

هەروەها وتوشییەتی "لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە كار بۆ ئەوە دەكەن رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی نەمێنێت ‌و پارەی هاندان سەرجەم فەرمانبەر ‌و مامۆستا ‌و كارمەندانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بگرێتەوە".

هەروەها بە ڕووداوی وتووە "بۆ ئەو مەبەستە رۆژی سێشەممە 24-1-2017 لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆدەبینەوە، ئەوانیش هەمان بۆچوونی ئێمەیان هەیە، هیوادارین بە هەردوولامان فشار لەسەر وەزارەتی دارایی دروست بكەین و ئەو رێنماییە هەڵبووەشێنێتەوە، تاوەكو پارەی هاندان سەرجەم ئەو كەسانە بگرێتەوە كە لە وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن.



PM:08:35:24/01/2017