زیدان: بۆ بردنەوە لە سەلتاڤیگۆ هەمووشتێک دەکەین

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا راهێنەری ریاڵ مەدرید زیدان باسی لە قورسی یاری سبەی کرد بەرامبەر بە یانەی سەلتاڤیگۆ لە یاری گەڕانەوەی جامی شادا.

زیدان وتی هەرچەندە یاریەکە لە یاریگای تیپی بەرامبەرە بەڵام ئێمە دەمانەوێت گۆڵ تۆمار بکەینو خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو دەرباز بکەین.

زیدان دڵتەنگی خۆی بە پێکانی یاریزانەکانی دەربڕی و ئاشکراشی کرد کە رۆناڵدۆ لە ئێستادا لە حاڵەتێکی باشدایەو ئەو ئامادەیە بۆ یاریەکەو سبەی یاری دەکات و هیچ پێکانێکی نیە.

زیدان وتیشی بەهۆی پێکانەوە شێوازی یاریکردنی خۆمان ناگۆرین و بەو شوازە بەردەوام دەبینو چەندین یاریزانی یەدەکمان هەیە شوێنی یاریزانە پێکراوەکان دەگرنەوە.



AM:12:33:25/01/2017