بەرپرسێکی باڵای یەکێتی: ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زۆر نزیکن لە پارتیەوە

بەرپرسێک باڵای یەکێتی ئاشکرای دەکات ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی زۆر نزیکن لە پارتیەوەو دەڵێت" ئەوەش گرفتێکی زۆری بۆ ناوخۆی یەکێتی دروستکردووە".

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەرپرسی سنتەری ستراتیژی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی ئاژانس رایگەیاند" لەگەڵ ئەوە نیم هیچ لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان یەکێتی و پارتی بۆ سەردانی لایەنەکان دروستبکرێت، ئەو کاتە یەکێتی دەبێتە بەشێک لە کێشەکە، لە کاتێکدا ئێمە بەشێکین لەچارەسەر، چوار لایەنە سەرەکییەکە کێشەیان لەگەڵ پارتی هەیە، باخۆی بچێت لەگەڵیان دابنیشێت و کێشەکان چارەسەر بکات".

فەرید ئەسەسەرد داوا دەکات کەسێکی بێ لایەن تا هەڵبژاردنی داهاتوو بکرێتە سەرۆکی هەرێم، لای من ئەمە بژاردەیەکی نموونەییەو گونجاوترینە، لەم دۆخەی ئێستادا لەم قەیرانە سیاسیەدا کە کوردستان پیا تێپەڕدەبێت".

ئەسەسەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پارتی پەشیمان بۆتەوە لەو پەیامەی مەسعود بارزانی کە ٢٠ ی تشرینی دووەم رایگەیاند" چونکە لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی باسی لەوە کردووە کە تاهەڵبژاردنی داهاتووە بارزانی بمێنێتەوە وەک سەرۆکی هەرێم". 



AM:10:33:25/01/2017