بەوێنە.. دەستدرێژیی دەکرێتە سەر کچێکی مایکڵ جاکسۆن

کچێکی هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی مایکڵ جاکسۆن، باسی رووداوێکی دەستدرێیکردنە سەر دەگێڕێتەوە.

پاریس مایکڵ جاکسۆنی تەمەن 18 ساڵ لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری (رۆلینگ ستون) ئاشکرای کردووە، کە لە تەمەنی 14 ساڵیدا ”کەسێکی زۆر نامۆ" دەستدرێژی کردووەتە سەر.

پاریس مایکڵ جاکسۆن هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو دوای کۆچی دوایی باوکی تووشی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بووە و چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنیشی داوە، بەڵام دواتر خراوەتە بەر پرۆسەیەکی چارەسەری.

مایکڵ جاکسۆن، گۆرانیبێژێکی ناسراوی ئەمریکی و جیهان بوو، لە ساڵی 2009 لە بارێکی تەمومژاوی کۆچی دوایی کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکی گۆڤارەکەشدا لە پاریس کە ئایا باوەڕی وایە کە باوکی کوژرابێت، پاریس وتوویەتی "بە دڵنیاییەوە، چونکە ئەوە شتێکی ڕوونە، هەموو تیرەکان بە ئاراستەی هەمان خاڵن. واش دەردەکەوێت کە ئەوە تیرۆرێکی پیلانگێڕییە، بەڵام تەنیا هەوادارە ڕاستەقینەکانی مایکڵ جاکسن و هەموو ئەندامانی خێزانەکەی مایکڵ جاکسن ئەوە دەزانن."



PM:03:04:25/01/2017