هێرۆ ئیبراهیم: هاوپەیمانێتی نێوان یەکێتی و گۆڕان واقیعی‌و زەرورە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت" ئەو هاوپەیمانیتیی نێوان یەكێتی و گۆراندا هەیە هاوپەیمانێتێكی دۆستانە و واقیعانەیە و زەرورەتێكە".

لە روونکردنەوەیەکدا کەسایەتی دەسترۆشتووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم دەڵێت" كاك نەوشیروان هەڤاڵێكی ئازیز و برایەكی نزیكی منەو ئەو هاوپەیمانیتیەی كەلە نێوان یەكێتی و گۆراندا هەیە هاوپەیمانێتێكی دۆستانە و واقیعانەیە و زەرورەتێكە كە بەقەناعەتەوە لەنێوان هەردوولادا بەستراوە".

ناوبراو کە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیایەو بۆ نەخۆشی ئازاری ملی سەردانی ئەو وڵاتەی کردەووە، لەو روونکردنەوەیەدا کە لەسەر هەواڵی هەندێک میدیا بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت" بۆیە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە هیچ كاریگەرێكی نییە و نابێت نە لەسەر پەیوەندی نیوان من و كاك نەوشیروان نە لە نێوان یەكێتی و گۆران".
 
ڕونكردنەوەیەك لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-ەوە:
لە هەندێك لە ڕاگەیاندنەكاندا بڵاو كراوەتەوە كە گوایە پەیوەندی تەلەفونیم لەگەڵ كاك نەوشیروان كردووە و دووبژاردەم خستوەتە بەردەمی و وەڵامی نەداوەتەوە.
لێرەدا دەمەوێت بە هەموو لایەكی رابگەیەنم كە سەرتاپای ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و نە پەیوەندی تەلەفونیم لەگەڵ كاك نەوشیرواندا كردووە نە بژاردەشم خستوەتە بەردەمی.
سەیرە، كە هێشتا هەندێك لە ڕاگەیاندنەكان پشت دەبەستن بە سەرچاوەی نادیار! گەر ئەو سەرچاوانە نەختێك غیرەتیان هەبووایە ناوی خۆیانیان ئاشكرا دەكرد.
كاك نەوشیروان هەڤاڵێكی ئازیز و برایەكی نزیكی منەو ئەو هاوپەیمانیتیەی كەلە نێوان یەكێتی و گۆراندا هەیە هاوپەیمانێتێكی دۆستانە و واقیعانەیە و زەرورەتێكە كە بەقەناعەتەوە لەنێوان هەردوولادا بەستراوە.
بۆیە بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە هیچ كاریگەرێكی نییە و نابێت نە لەسەر پەیوەندی نیوان من و كاك نەوشیروان نە لە نێوان یەكێتی و گۆران.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد



PM:05:37:25/01/2017