یەکێتی: بەغدا ملیۆنان دۆلاری بۆ پەكەكە خەرج کردوە
وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان باس لەوەدەكات حكومەتی بەغدا هاوكاری پەكەكە دەكاتو پێشووتر بە ملیۆنان دۆلار بۆ كڕینی چەكو تەقەمەنی پارەیان بۆ خەرج كراوە.
غەیاس سوورچی، وتەبێژی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندوە: "رێککەوتن لە نێوان پەکەکە و حکوومەتی عێراقدا هەیە و بهغدا به ئاشكرا هاوکاریی دەکات و حاشاهەڵنەگرە".
وتی: "بەغدا هاوکاریی ئەو گرووپانە دەکات لە شنگال کە نزیکن لە پەکەکەوه، یان لەژێر ئایدۆلۆژیای پەکەکەدان، پێشووتر بە ملیۆنان دۆلار لەلایەن بەغداوە بۆ پەکەکە لە شنگال خەرج کراوە بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی و خەرجییهكانی دیكهیان".
سوورچی هەروەها دهڵێت، ''پەکەکە لە شنگال چەکی سوک و مامناوەندیان پێییە، بەشێک لەو چەکانەیان هیی سوپای پێشووی عێراق بوون، چونکە ئەو چەکانە کڕین و فرۆشتیان پێوە کراوە و دواتر گەیشتوونەتە دەست پەکەکە.''
وتیشی: "لەکاتی کەوتنی مووسڵ، خەڵک چەکی قورسی کەوتە بەردەست و دواتر کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە و كهوتوونهته دهست پەکەکە، ئێستایش خەڵکێکی نزیک لەوان چەک دەکڕن".
PM:03:05:26/01/2017