دەرماڵەیەکی تایبەت بە فەرمانبەرانی ئەم وەزارەتە دەدرێت

ئەو فەرمانبەرانەی وەزارەتی تەندروستی بەشداریان لە هەڵمەتی کوتانی دژی ئینفلیجی منداڵاندا کردووە دەرماڵەیەکی تایبەت وەردەگرن.

خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند"ئەمڕۆ پێنج شەممە، 2017/1/26، كۆتا رۆژی ھەڵمەتی كوتانە لە دژی ئیفلیجی منداڵان كە ماوەی پێنج رۆژە بەردەوام بووەو، ئەو كارمەندانەی كە ئەو ئەركەیان لە ئەستۆدا بووە، بۆ ھەر رۆژێك بڕی ١٠ دۆلاریان بۆ خەرج دەكرێت".

 وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان وتیشی " دوای كۆتایھاتنی ھەڵمەتەكە پارەكەیان پێبدرێت".

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی بۆ كارمەندانی ئەو تیمانە خەرج دەكرێت، لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیھانەوە دابین دەكرێت، بۆیە پێویستی بەكات ھەیە تا ئەوكاتەی بڕە پارەكە دەگاتە ھەرێمی كوردستان.



PM:07:20:26/01/2017