به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راگه‌یاند كه له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش رۆژ ده‌وامكردن
بۆ قوتابیان و خوێندكارانه و جێبەجێ دەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات لە ڕاگەیەندراوێکدا
ئاشکرایکرد "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی
خوێندن (ئاماده‌یی، بنه‌ڕه‌تی، باخچه‌ی منداڵان) له سنوری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات
ئه‌نجامدرا به ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات و سه‌رپه‌رشتیاری
یه‌كه‌می ئاماده‌یی و بنه‌ڕه‌تی".
هەر لەو ڕوونکردنەوەیەدا هاتووە "مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كان به‌ده‌ر
له به‌ئاگابوون له ره‌وشی په‌روه‌رده و چۆنێتی ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وام له
ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێدانی چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ و پێویست بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه و خوێندنگاكان".
ڕوونیشکراوەتەوە"یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كان تایبه‌ت بوو به چۆنێتی
ده‌وامكردن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و هاوكاریكردنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی
به‌ڕێز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوا له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان كراوه كه له هه‌فته‌یه‌كدا
شه‌ش رۆژ قوتابیان و خوێندكاران ده‌وام بكه‌ن ، مامۆستایانیش به‌پێی به‌شه‌وانه‌كانیان
هاوكاری بكرێن".
هەروەها ئاماژەی بۆئەوەکردووە "فه‌رمانبه‌رانیش به‌هه‌مان شێوه
به‌پێی داخوازی خوێندنگه‌كه هاوكاریان بكرێت له ده‌وامكردنیان".
په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌مان
بۆ ئه‌وه‌یه كه په‌روه‌رده‌كاران و رای گشتی له‌وه ئاگاداربێت كه قوتابیان و
خوێندكاران سودمه‌ند ببن له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستا ماوه بۆ ته‌واو كردنی
پڕۆگرامه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌زمونه‌كانی كۆتایی ساڵ وهیوادارین ئه‌و كه‌س
و لایه‌نانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌روه‌رده هه‌یه چاره‌نووسی
رۆڵه‌كانی ئه‌م شاره‌یان له‌به‌رچاو بێت".