وێنەیەکی ئەیاد حسێن و هاوسەرەکەی و کچەکانی بڵاودەکرێتەوە

 لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەیەکی ئەیاد حسێن و هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە کە بووە جێگەی سەرنجی هەوادارانی.
لە بەشێک لە پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی هونەرمەند ئەیاد حسێن بڵاوکراوەتەوە کە لەگەڵ هەردوو کچەکەی و هاوسەرەکەیدایە و ئەمەش بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە.
ئەو هونەرمەندە ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاندبوو  "بە داخەوە بەهۆی ئەو ململانێ‌ سیاسییەی لە نێو حیزبەكانی كوردستاندا هەیە، خەڵك تووشی زۆر قەیران بووە، بۆیە من وەك ئەیاد بڕیارم داوە هیچ چالاكییەكی هونەریم نەبێت و مان دەگرم لە كاری هونەری، چونكە ئەوی دەكرێت بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان كارێكی نەشیاوە. لە كاتێكدا پێشمەرگە سینگی خۆی داوەتە بەر گوللە، حیزبەكان خەریكی ململانێن".



PM:08:19:27/01/2017