کونسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری هەولێر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەکاتەوە دەكاتەوە كە تا 27ی نیسان ڤیزا نادەن بە هاوڵاتیانی کوردستان.

لە ئاگادارییەكی بە پەلە بۆ هەڵگرانی ڤیزەی ئەمەریكا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر هاتووە، لەسەر بنەمای ئەو بڕیارەی سەرۆكایەتی ئەمەریكا كە لە ٢٧ ی كانوونی دووەم واژوو كرا، چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی عێراق و ئێران و لیبیا و سۆماڵ و سوودان و سووریا و یەمەن بۆ ناو ئەمەریكا تا ٢٧ی نیسان/ئەپرێلی ٢٠١٧ هەڵپەسێردراوە.

لەو ڕاگەیندراوەدا هاتووە ئەگەر تۆ هاووڵاتی یەكێك لەم وڵاتانەی یان خاوەنی دوو ڕەگەزنامەیت و یەكێكیان هی یەكێك لەم وڵاتانەیە و هەڵگری ڤیزەی ئەمەریكایت، ئەوا لەم كاتەدا وادەی گەشتكردن بۆ ئەمەریكا ڕێك مەخە.

هەروەها ڕوونیشکراوەتەوە "تكایە ئاگەداربە كەوا ئەم هەڵپەساردنە هەندێك گەشتی تایبەت بە مەبەستی فەرمی حكوومی ناگرێتەوە."



PM:07:34:28/01/2017