نرخی کارەبای مولیدە ئەهلییەکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی کانوونی دووەم (یەك) کردو ڕایگەیاندووە ،دەبێت لە نێوان (١١.500 بۆ ١٢.500) دینار بێت.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی  لەسەر ئەو ماوەیەی کە کارەبا دەدرێت لە مانگی (شوبات) ئاماژە بۆ ئەوە دەکات موەلیدە ئەهلیەكان رۆژانە لە كاتژمێر (٢)ی پاشنیوەڕۆ تا (١)ی شەو كار بكەن و كارەبا بە هاوڵاتیان بدەن، جگە لەو كاتانە كارەبا نادەن بەهاوڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی  ڕایگەیاندووە ، "نرخی كارەبای مولیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی كانونی دووەم بەگوێرەی نرخی گازوایل لەبازاڕدا دیاریكراو نرخی كاتژمێرێك ئەمپێر بە(٤٦)دینار ئەوەش بەهۆی گرانبوونی گازوایل لە بازاڕەكان، واتە موەلیدەیەكان لەمانگی یەكدا چەند كاتژمێر كاریان كردبێت كەڕەتی (٤٦) دینار دەكرێت".

لە کۆتایشدا کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، سەبارەت بەموەلیدەی قەزاو ناحیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانیش، بەهەمان نرخی ناوشارو لەكۆتایی مانگدا پارە كۆدەكرێتەوە.



PM:09:20:29/01/2017