وێنە.. شاجوانی زەوی هەڵبژێردرا

لە ڕێوڕەسمێکدا کچێکی تەمەن 23 ساڵی فەڕەنسی، بە شاجوانی زەوی بۆ ساڵی 2017 ھەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/1/2017، ڕێوڕەسمی ھەڵبژاردنی شاجوانی زەوی بۆ ساڵی 2017، لە فلیپین بەڕێوە چوو، ئایریس مایتێنەیری، کچێکی تەمەن 23 ساڵی فەڕەنسییە و قوتابیی کۆلێژی پزیشکیی ددانە، بە شاجوانی زەوی بۆ ساڵی 2017 ھەڵبژێردرا.

پێش 64 ساڵ کچێکی فەڕەنسی بە شاجوانی زەوی ھەڵبژێردرا، ئایریس دوای ئەو 64 ساڵە، بووە یەکەمین کچە فەڕەنسی، کە ئەو نازناوە بەدەست بھێنێت.

دوای بوونی بە شاجوانی زەوی بۆ ساڵی 2017، ئایریس وتی: "بە بڕوای من فەڕەنسا و ئەورووپاش پێویستییان بە نازناوی شاجوانی زەوی بوو، منیش شانازی بەوە دەکەم ئەو تاجەم بۆ ئەورووپا دەگەرێنمەوە".

سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی، ئایریس ئاشکرای کرد، کە یارمەتییەکی زۆری منداڵان دەدات، ھەروەھا بۆ خوێندن کچان زیاتر ھان دەدات.



PM:02:39:30/01/2017