جلوبه‌رگه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی ترامپ هه‌را دەنێتەوە
بەهۆی وێنەیەكەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، رەخنەیەكی زۆر لە كچه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ دەگیرێت.
"ئیڤانكا تره‌مپ" كچه گه‌وره‌ی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه له كاتی به‌شداریكردنیان له ئێواره خوانێك له یانه‌ی "ئایڤانڤا" له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له وێنه‌كه‌دا تێیدا ئیڤانكا جلوبه‌رگێكی گرانبه‌های له‌به‌ردایه كه به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی نرخه‌كه‌ی چوار هه‌زار و 990 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه و دیزاینه‌ری به‌ناوبانگی جلوبه‌رگ "كارۆلینا هێرێرا" كاری دیزاینی بۆ كردووه.
له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌وه هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت په‌نابه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی خێزانی تره‌مپ كرد و به خێزانێكی گێل ئاماژه‌یان پێدان.
PM:04:37:30/01/2017