به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار كه‌سی له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانییه‌وه به تاوانی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند "له‌درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات ، له‌ڕۆژانی ( 6 / 7 / 2015 ) بۆ ( 13 / 7 / 2016 ) چوار كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، چوار ده‌ستگیركراوه‌كه له رێكه‌وتی 30 ی 1 ی 2017 له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه؛
1- تاوانبار (ك،ع،ك) له‌دایكبوی ساڵی (1991 ) عێراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار.
2- تاوانبار (ێ،ح ،ع ) له‌دایكبوی ساڵی (1987) ئێراق ، پیشه‌ی كاسب،ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (8)مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار.
3- تاوانبار (ك،س،ع) له‌دایكبوی ساڵی (1992 ) عێراق ، پیشه‌ی كاسب ،ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار.
4- تاوانبار ( ڕ،ح،ێ ) له‌دایكبوی ساڵی (1982 ) عێراق ، پیشه‌ی كاسب،ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه ، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (8)مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار.