کاتی دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان دیاریکرا

وەزیری پەروەردە، د. پشتیوان سادق وتی" پارەی پێویست تەرخانكراوە بۆ ئەوەی بڕیاری پێدانی پارەی هاندان بەمامۆستایان و توێژەرانی كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێ".

لەمیانی بەشداری كردنی لەهەڵمەتی پاككردنەوەی قوتابخانەكانی شاری هەولێر د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند " لەشەوی رابردووەوە ئاگادار كراونەتەوە كە پارەكە دابین كراوە بۆ ئەوەی بڕیاری پێدانی پارەی هاندان بەمامۆستایان و توێژەرانی كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێ".

نابراو ئاشکرا کرد کە تەنها رێكارە هونەرییەكان ماوە بۆ ئەوەی پارەكە دابەش بكرێ بەلیستێكی جیا و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست پێ دەكات.




PM:12:55:01/02/2017