خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم
خەیات، وێنەیەکی نوێی خۆی و هاوسەرەکەی و دوو کچەکەی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کیژان وێنەیەکی نوێی لە ناو بەفردا بڵاوکردووەتەوە کە لەگەڵ
هونەرمەند زیرەک میرەی هاوسەری و دوو کچەکەیدایە و هەوادارانیشی هیوای ژیانێکی تەندروست
و ئاسودەیان بۆ خواستوون.
کیژان ئیبراھیم خەیات، کچی ئیبراهیم
خەیاتی گۆرانی بێژە و دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی
خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی هەشت ساڵە هاوسەرگیری کردووە.