حکومەتی هەرێم وادەی تەواوی دەستکاریکردنی مووچەی راگەیاند

حکومەتی هەرێم لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لە ١/٣١ وادەی تەواوی دەستکاریکردنی مووچەی ئاشکرا کردووەو، راستەوخۆ دوای کۆتاییهاتنی سیستەمی بایۆمەتری ئەنجام دەدرێت.

ماڵپەڕی ئاژانس لە زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاویکردۆتەوە" لە دوای كۆتاییهاتنی سیستمی تۆماری بایۆمەتری دەستكاریی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت و ئەو گۆڕانكارییە لە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵەوە ئەنجام دەدرێت.״

حكوومەتی هەرێم لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری داوە ماوەی تۆماركردنی سیستمی بایۆمەتری 15 ڕۆژی تر درێژ بكاتەوە ‌و هەر فەرمانبەرێكی مەدەنی تا 1/3 ناوی خۆی تۆمار نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت، سەرچاوەیەكیش لە ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت لە دوای ئەو پڕۆسەیەوه‌ دەستكاریی سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەكرێت و مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بە گۆڕانكارییەوە دابەش دەكرێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە مووچەی مانگی یەک واتە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە دەستکاریەوە دابەشدەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا مووچەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٦ بە فەرمانبەرانی هەرێم دەدرێت.



AM:11:13:02/02/2017