له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی تیشكی خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی و كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنیفا له سویسرا و دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكوومه‌تی كوردستان له زیوریخ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپی پێی سویسرادا.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له باره‌گه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك ده‌زگه‌ی راگه‌یاندن ئه‌نجامدرا و تێیدا سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی له سه‌ره‌تادا باسی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرد، كه هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا ئه‌نجامیان دا و گه‌شبینیی خۆی پێشاندا له وه‌ڵامی ئه‌رێنی و هاتنه‌پێشی به‌غدا بۆ داواكارییه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، كه وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێدا، مافی وه‌رزشوانانی كوردستانه و كاتی ئه‌وه‌یه دابین بكرێن و بێنه‌دی.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فه‌رمی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقن، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناخێكی نوێی په‌یوه‌ندی و هاوكاری له نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستپێبكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوی كۆنیفا له سویسرا و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی داهاتووی كۆنیفا، كه ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها ساڵی 2018ش رێكده‌خرێن.
له باره‌ی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان، روونیكرده‌وه، كه ئامانجیانه كوردستان به‌شداریی بكات، به‌ڵام ده‌بێت یه‌كێتیی تۆپی پێ و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش پاڵپشتیی دارایی بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆیان ئاماده‌بكه‌ن و به‌شداریی بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، رێكخراوی كۆنیفا به‌رفراوان بووه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌دا 28 یه‌كێتیی تۆپی پێی هه‌رێمه‌كان به‌شداربوونه و نوێنه‌ریان ئاماده‌بووه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كانه‌بی ئاشكرایكرد، له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سویسرا، له زیوریخ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكوومه‌تی كوردستان له سویسرا كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێكردووه هاوكارییان بكه‌ن بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپی پێی سویسرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له داهاتوویه‌كی نزیكدا چاوه‌ڕێده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كه دروست ببێت و هیوای ئه‌وه‌یان هه‌یه تۆپی پێی سویسرا هاوكاریی تۆپی پێی كوردستان بكات.
جگه له‌مه، ئاشكراشیكرد، كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپادا دروست بكه‌ن و ره‌نگه له داهاتوودا دیدارێكیان له‌گه‌ڵ سكرتێری یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌بێت.
سه‌فین كانه‌بی رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه بتوانن ده‌روازه‌یه‌ك به‌ڕووی تۆپی پێی كوردستاندا بكه‌نه‌وه و بتوانن له فیفا و رێكخراوه گه‌وره‌كانی تۆپی پێی جیهان نزیكببنه‌وه و بتوانن تۆپی پێی كوردستان پێشبخه‌ن، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا له رێگه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و دواتریش له رێگه‌ی دیكه و فه‌رمییه‌وه.
دواتر رۆژنامه‌وانان و په‌یامنێرانی ده‌زگه‌كانی راگه‌یاندن به پرسیاره‌كانیان كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
spee-kfa