خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كوردستان 24 پەیامێك بڵاودەكاتەوە

ئارینا حەمید پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردستان ٢٤ پەیامێك بڵاودەكاتەوە ‌و لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك روونكردنەوە دەدات.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئارینا حەمید پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردسان ٢٤ وێنەیەکی پەیجەكەی خۆی بڵاوكردوەتەوە ‌و دەنوسێت:

سڵاو هاوڕێیان.
ئەمە تاکە پەیجی منە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە لە بایۆ لینکەکەیم داناوە، جگە لەمە لە هیچیکە بەرپرسیار نیم و هەرکەس بە ناوی من قسە بکات تەنها قسەی گرفانی خۆیەتی.
لەگەڵ ئەوەشدا من قەت و بە هیچ شێوەیەک نە سەبارەت بە حزبێک و نە کەسایەتیەکی دیاری کراو قسە ئەکەم و نە پۆستی سیاسی ئەکەم، تکایە ئاگاداری کەسانی نەفس نزم بن کە بە ناوی خەڵکی پەیج دا ئەنێن.
من لە کانیەک ئاو بخۆم، قەت دواتر بەردی تێناکەم،
بۆیە قەت قسەی نەشیاو بە هیچ کەسایەتیەک ناڵێم جا سە بە هەر حزبێک بێت،
چاوتان ماچ ئەکەم..

ئارینا حامید ماوەی چەند ساڵێكە سەرقاڵی كاری ڕاگەیاندنە و هاوسەری كۆمار نادرە كە بە هەمان شێوە بێژەری كەناڵ كوردستان 24ە.






 

سڵاو هاوڕێیان. ئەمە تاکە پەیجی منە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە لە بایۆ لینکەکەیم داناوە، جگە لەمە لە هیچیکە بەرپرسیار نیم و هەرکەس بە ناوی من قسە بکات تەنها قسەی گرفانی خۆیەتی. لەگەڵ ئەوەشدا من قەت و بە هیچ شێوەیەک نە سەبارەت بە حزبێک و نە کەسایەتیەکی دیاری کراو قسە ئەکەم و نە پۆستی سیاسی ئەکەم، تکایە ئاگاداری کەسانی نەفس نزم بن کە بە ناوی خەڵکی پەیج دا ئەنێن. من لە کانیەک ئاو بخۆم، قەت دواتر بەردی تێناکەم، بۆیە قەت قسەی نەشیاو بە هیچ کەسایەتیەک ناڵێم جا سە بە هەر حزبێک بێت، چاوتان ماچ ئەکەم..

A photo posted by Arina Hamid _official (@arina_hamid) on



PM:09:19:03/02/2017