وێنە.. خانمە بێژەرێکی نوێ لە کەناڵی NRT دەرکەوت

ئەمڕۆ لە بەرنامەی بەیانیت باش کوردستانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، فریال فەیسەل وەك بێژەرێکی نوێ دەرکەوتووە، و خۆشحاڵە بەوەی لە کەناڵی  ئێن ئاڕ تی کاردەکات.

فریال فەیسەل لە لێدوانێکی تایبەتیتدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن تاڕ تی  ڕایگەیاند "پاش دابڕانم بۆ ماوەیەك لە کاری ڕاگەیاندن،  خۆشحاڵم کە جارێکی دیکە لە ڕێگای  ئێن ئاڕ تی یەوە دەرکەوتوومەتەوە"

هەروەها فریال دەشڵێت " ئێن ئاڕ تیم هەڵبژاردووە چونکە کەناڵێکی بێلایەنە، و لێرەدا کۆمەڵێك هاوڕێی پێشووترم بینیوە و کەسانی دیکەم ناسیوە، و ستافی  ئێن ئاڕ تی هەڵسوکەوتێکی باشیان هەیە لەگەڵمدا"

فریال دەشڵێت "هەردەم حەزێکی زۆرم هەبووە بۆ کارکردنم وەكو بێژەر هەر بۆیە ماوەی ١٧ ساڵ کاری بێژەریم کردووە، و بەردەوام لە هەوڵدام زانیارییەکانم  بەرەوپێش بەرم لە بوارەکەمدا."
فریاڵ پێشتر بێژەری كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان بووە‌و ماوەی 13 ساڵ لە كەناڵەكانی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاری كردوە.
فریال فەیسەڵ ساڵی ١٩٧٧ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، و ساڵی ١٩٩٨ دەستی بە کاری بێژەری کردووە، و لە ئێستادا وەك بێژەر و پێشکەشکار لە کەناڵی  ئێن ئاڕ تی دەرکەوتووە.

بێژەرێكی كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان دوای خزمەتێكی زۆر بەهۆی بێڕێزی كردن بەرامبەر بە كارمەندەكانی دەستی لەكار كێشایەوە، دەشڵێت:"ئەگەر كەناڵەكە ببێتەوە كەناڵی دایكەكەی جاران ئامادەم كاری تێدا بكەمەوە، چونكە وەك منداڵێكی خۆم جێم هێشتووە".



PM:04:15:04/02/2017