هەواڵێکی ناخۆش بۆ مامۆستایان

یەکێتی مامۆستایان ڕایگەیاند بڕیاریانداوە ئابونەی ساڵانەی ئەندامەکانی کەمبکەنەوە و لە بەرامبەریشدا سەرجەم ئەو ھاوکارییانە دەبڕێت کە پێشتر بۆ حاڵەتی نەخۆشی و ھاوسەرگیریدا دەبەخشرا بە مامۆستایان

عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند:" مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی مامۆستایان، بڕیاریداوە ئابوونەی ساڵانەی مامۆستایانی ئەندام لە رێکخراوەکە کەمبکاتەوەو بۆ ئەمساڵ، ھەر ئەندامێکی رێکخراوەکە بڕی ١٠ ھەزار دیناری بۆ دوو ساڵ لێ وەردەگیرێت، کە پێشتر بڕەکەی ٢٥ ھەزار دینار بوو".

هەروەها وتوشییەتی:" بەھۆی کەمکردنەوەی پارەی ئابوونە، بڕیاردراوە ھەموو ئەو ھاوکاریانە ببڕدرێت، کە پێشتر بۆ حاڵەتی نەخۆشی و ھاوسەرگیری و پرسە، بە مامۆستایانی ئەندام لە رێکخراوەکە دەبەخشرا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستادا ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەستی کۆنگرەی یەکێتی مامۆستایان، بەڵام بەھۆی نەبوونی بودجەی پێویست و کێشەی سیاسییەوە، وادەی بەستنی کۆنگرەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.



PM:08:07:04/02/2017