یاری ریاڵ مەدرید و سەلتاڤیگۆ دواخرا

ئەمرۆ بەرەسمی یاری نێوان سەلتاڤیگۆ و ریال مەدرید کە بڕیاربوو لە رۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێت لە ناو یاریگای سەلتاڤیگۆ ، بەڵام یاریەکە ئەنجام نادرێت و تا ئیستاش کاتی یاریەکە دیاری نەکراوە.

هۆکاری ئەنجامنەدانی یاریەکەش بەهۆی خراپی کەش و هەواوە بووە کە لە بە شێک لە یاریگاکەی تێکدابوو.

لە لایەکی ترەوە یانەی ریاڵ مەدرید ناڕەزای خۆی بە دواخستنی یاریەکە دەربڕی و رایگەیاندووە کە نابێت لەئێستادا ئێمە دوو یاری دواخراومان هەبێت و دەبوایە ئەو یاریە بۆ یاریگایەکی تر بگوازرایەتەوە.



PM:09:40:04/02/2017