" بڕیاری دەستگیرکردنی کوڕەکەی خالیدی خوولە سور دەرچوو"

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند" دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ کوڕێکی خالیدی خوولە سور دەکرد کە تۆمەتبارە بەکوشتنی هاوڵاتییەک لە ناوچەی پارێزگای سلێمانی".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی سائیب سەلام  بە سپی راگەیاند" دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرکردووە کە دوێنێ هاوڵاتییەکی لە هوانە لە نزیک سلێمانی کوشتووەو یەکێکە لە کوڕەکانی خالیدی خوولە سوور".

نەقیب سائیب سەلام لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی" بڕیاری دەستگیرکردنە ئاراستەی پۆلیسی رزگاری دەکەین و ئەوان لایەنی جێبەجێکاری بڕیارەکە دەبن".

 لە ناوچەی هوانەی سەر بە شارۆچکەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی ٢/٤ پیاوێک بەناوی ( ع.م.س) تەمەن 46 ساڵ و خاوەنی هەشت منداڵ بە دوو گوللە كوژرا، دواتر تۆمەتبارەکە کە کوڕێکی خالیدی خوولە سوورە هەڵدێت و دەچێتە ماڵی باوکی لە گەڕەکی رزگاری، هێزێکی ئاسایش دەوری ماڵەکەیان دەگرێت، بەڵام کوڕەکانی تری خالیدی خوولە سور ئامادە نییە براکەیان رادەستی دادگا بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندیان بە بەرپرسانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە کردووەو داوایان لێکردوون کە ئەو هێزە بکشێننەوە، ئەوانیش هێزەکانیان کشاندۆتەوە.

کوڕەکانی خالیدی خوولە سوور دوای کوشتنی باوکیان لە ساڵی ٢٠١٣ لە سلێمانی کە هەوادارێکی گۆڕان بوو، کوڕەکانی پەنایان بردە بە پارتی دیموکراتی کوردستان.   




PM:12:03:05/02/2017