سارا
خانم، کە ئەمڕۆ وەک پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی
دەستبەکاربوو، لە یەکەمین دەرکەوتنیدا بە جوانییەکەی بینەرانی کەناڵەکەی
سەرسامکرد، لە چاوپێکەوتنێکدا شوێنی تاتۆکانی ئاشکرا کردووە.
سارا
چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاژانس ئەنجامداوە و دەڵێت من بۆ خۆم دوو تاتۆ له‌سه‌ر ده‌ستم هه‌یه و وه‌ك حه‌زێكی خۆشم
كردوومه كه ناوی دایكمی له‌سه‌ر نووسراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك مۆدێلێكی تایبه‌ت
كردبێتم، ته‌نانه‌ت زۆر پێش ئه‌وه‌ی ببمه بێژه‌ر و پێشكه‌شكار تاتۆكه‌م درووست
كردووه.
هەروەها سەبارەت
بە مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری وتوویەتی " به ڕای من جوانیی ڕووخسار گرنگییه‌كی
ئه‌وتۆی نییه و ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆر سه‌رنجی ده‌خه‌نه سه‌ر و پێیان وایه
ده‌بێت بێژه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌كه‌ون ده‌بێت زۆر جوان بن،
له كاتێكدا پێوه‌ری بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو ڕووخسار نییه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ش من وه‌ك لایه‌نێكی ته‌ندرووستی پارێزگاری له
جه‌سته‌م ده‌كه‌م و وه‌رزش ده‌كه‌م، ئێستاش باڵام 165 سانتیمه و كێشم 52 كیلۆیه
كه به‌رده‌وامیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت."
هاوکات سارا کە لە ساڵی ١٩٩٤دا
لەدایک بووە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە لە کارەکەیدا هاوکارییان کردووە و
ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو بەرەوپێشچوون لە کارەکەیدا.
دەقی
چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە
ئاژانس: چۆن بوو ده‌ستت به كاری ڕاگه‌یاندن كرد، سه‌ره‌تاكانی دهستپێكردنت
به‌و كاره كه‌ی بوو؟
ڕاگه‌یاندن
حه‌ز و خولیایه، من خواستێكی زۆرم هه‌بوو كه له‌م بواره‌دا كار بكه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌ش
پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بوو كه ده‌ست به كاری ڕاگه‌یاندن بكه‌م و وه‌ك بێژه‌ر ده‌ربكه‌وم.
ئاژانس: وه‌ك ده‌زانین ناوی (خانم) بۆ دایكت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئایا
گرنگیی دایكت له ژیانی تۆدا چییه؟
ناتوانم
به چه‌ند وشه‌یه‌ك وه‌ڵام بده‌مه‌وه، چونكه هه‌رچه‌ندێك باس له گرنگیی دایك
بكه‌م له ژیانمدا كۆتایی نایه‌ت، دایكم هه‌موو شتێكه بۆ من و بۆ ژیانی من، كه‌سێكی
زۆر تایبه‌ت و بێوێنه‌یه، ئه‌و له هه‌موو كاروبارهكانمدا پاڵپشتمه، هه‌ر ئه‌وه‌شه
كه وای كردووه من ناوی ئه‌وم هه‌ڵگرتبێت.
ئاژانس: ئێستا دانانی تاتۆ له‌نێو بێژه‌ر و هونه‌رمه‌نده كچه‌كاندا
بووه‌ته دیارده، هۆكاری ئه‌وه چییه؟
سارا خانم:
من بۆ خۆم دوو تاتۆ له‌سه‌ر ده‌ستم هه‌یه و وه‌ك حه‌زێكی خۆشم كردوومه كه ناوی
دایكمی له‌سه‌ر نووسراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌ك مۆدێلێكی تایبه‌ت كردبێتم، ته‌نانه‌ت
زۆر پێش ئه‌وه‌ی ببمه بێژه‌ر و پێشكه‌شكار تاتۆكه‌م درووست كردووه.
ئاژانس: به ڕای تۆ تا چه‌ند جوانیی ڕووخسار و جه‌سته بۆ خانمهبێژهرهكان
له كاره‌كه‌یاندا گرنگه؟
سارا
خانم: به ڕای من جوانیی ڕووخسار گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی نییه و ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه زۆر سه‌رنجی ده‌خه‌نه سه‌ر و پێیان وایه ده‌بێت بێژه‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی
له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌كه‌ون ده‌بێت زۆر جوان بن، له كاتێكدا پێوه‌ری بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو
ڕووخسار نییه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، سه‌باره‌ت به جه‌سته‌ش
من وه‌ك لایه‌نێكی ته‌ندرووستی پارێزگاری له جه‌سته‌م ده‌كه‌م و وه‌رزش ده‌كه‌م،
ئێستاش باڵام 165 سانتیمه و كێشم 52 كیلۆیه كه به‌رده‌وامیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا
دێت.
ئاژانس: مه‌رجی تۆ بۆ ئه‌و كوڕه چییه كه دێته ژیانته‌وه؟
سارا
خانم: من هه‌تا ئێستا بیرم له هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌ته‌وه و هێشتا زووه بۆ ئه‌وه،
هه‌ر بۆیه هیچ مهرجێكیشم نییه.
ئاژانس: به‌ده‌ر له كاری ڕاگه‌یاندن حه‌ز و خولیات چییه؟
سارا خانم:
زۆر حه‌ز به گه‌شتكردن ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه كولتووری جیاوازی گه‌لان
ببینم، به‌و پێیه‌ی هه‌ر وڵاته و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و كۆمه‌ڵێك شتی
تێدایه كه له وڵاتانی دیكه جیایان ده‌كاته‌وه، بۆیه گه‌شتكردن خولیایه‌كی سه‌ره‌كیمه.
ئاژانس: له ڕێگه‌ی كاره‌كانته‌وه ده‌ته‌وێت چ په‌یامێك بگه‌یه‌نیت؟
سارا
خانم: ده‌مه‌وێت به هه‌ر كه‌سێك بڵێم كه له ژیاندا ئامانجیان هه‌بێت و هه‌وڵ بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانج و خولیایانه بده‌ن كه ده‌یانه‌وێت، پێویسته به‌هێز
بین و به‌رده‌وام بین له ئامانجه‌كانمان و كۆڵ نه‌ده‌ین تا به‌و ئاواتانه ده‌گه‌ین
كه ده‌مانه‌وێت، هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌میشه به هیواوه بژین و گه‌شبین بین له
ژیاندا.