لە یاری کۆتایی جامی ئەفریقای ٢٠١٧ هەڵبژاردەی کامیرۆن توانی شکست بە
هەڵبژاردەی میسر بێنێت و ببێتە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی ٢٠١٧.
هەڵبژاردەی کامیرۆن دوای ئەوەی بە گۆڵێکی محەمەد نینی لە تایمی یەکەم لە
دوابوو ، بەڵام لە گێمی دووەم بە دوو گۆڵی یاریزانان" نکۆڵۆ و ئەبوبەکر توانی
شکست بە میسریەکان بێنێت و نازناوەکە بباتەوە.
هەڵبژاردەی کامیرۆن بۆ جاری پێنجەمە دەبێتە پاڵەوانی ئەفریقا.