"لە چەمچەماڵ دژە تیرۆر بەزۆر ئەو کەسە لە پۆلیس دەسێنێت کە نارنجۆکێکی فڕێدابووە ماڵی دوو براوە"

شەوی رابردوو نارنجۆکێک هەڵدەدرێتە ماڵی دوو براوە کە یەکێکیان رائید پۆلیس و ئەوی تریان مامۆستای زانکۆیە، دوای ئەوەی پۆلیس ئەو کەسە کە ناسنامەی دژە تیرۆری پێدەبێت، دەستگیردەکات، هێزێکی سەر بە دژە تیرۆر بەزۆر دەستگیرکراوەکە لە پۆلیس دەسەنن.

  
سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە سپی راگەیاند"  كاتژمێر ٩ شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی سەرشەقام لە چەمچەماڵ نزیک مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی نارنجۆکێک هەڵدەدرێتە ماڵی دوو براوە کە یەکێکیان مامۆستای زانکۆیە ئەویتریان ڕائدی هاتوچۆ، ئەنجامدەرەکە کە ماتۆڕی پێدەبێت هەڵدێت".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەنجامدەرانی ئەو کارە بەدووری ۵٠ مەتر دەستگیرکراون لە لایەن ئەفسەرو پۆلیسی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خیزانیەوەکە نزیکی ماڵی مامۆستاکەی زانکۆن.

دوای دەستگیرکردنی هەردوو هێرشبەرەکە خەڵکێکی زۆر و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەگەنە بنکەکەی پۆلیس و چەند کەسێکی ئەو ماڵەی نارنجۆکەکە فڕی دەدرێتە ماڵیانەوە دەچنە نوسینگەی توندو تیژی و ئەو گەنجە دەبینن کە دەستگیرکراوە.
 
سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد" کاتێک هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەنجەکە دەبەنە بنکەی پۆلیس دەستبەجی بەڕیوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەگاتە بنکەی پۆلیس لەهەمانکاتدا هێزێکی دژە تیرۆر بەردەم بنکەی پۆلیس و دەوروبەری کۆنترۆڵ دەکەن و بە ڕاکێشانی میل و هەڕەشەو جنیودان بڵاوه‌ە بە خەڵکی مەدەنی دەکەن".
 
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئەوەی خستە روو کە هێزه‌ی دژه‌ تیرۆر دەچنە نێو بنکەی پۆلیسی چەمجەماڵ و دەکەونە دورخستنەوەو لێدانی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس لە نێو بنکەکەدا ڕێگرییان لێدەکرێت گەنجە دەستگیر کراوەکە ببەن، به‌ڵام بەزۆرو دەکەونە لێدانی چەند کەسێک دواجار هێزەکەی دژە تیرۆر گەنجەکە دەبەن بۆ شوێنێکی نادیار ، وه‌ ماتۆڕ سکیلەکەش دەکەن نێو ئۆتۆمبیلیکەوە و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.

ئه‌وه‌شی خسه‌ ڕوو ، لەهەمانکاتدا بەرهەم حەمە خەسرەوی ڕائیدی هاتوچۆ برای ئاکۆ حەمە خەسرەو ئازار دەدرێت و لە دوو شوێنەوە سەری بریندار دەکەن لەبەرئەوەی لە بنکەی پۆلیس ویستویەتی ڕیگری بکات لە بردنی گەنجەکەو ماتۆڕ سکیلەکە لەلایەن دژە تیرۆرەوە.

ئەمە جاری دووەمە نارنجۆک دەخرێتە ماڵی ئەو دوو هاوڵاتیەووە، بەپێی زانیاریەکانی سپی مەبەستی سەرەکی مامۆستای زانکۆکەیە لەبەرئەوەی بەشداری خۆپیشاندانەکەی مانگێک لەمەو بەری چەمچەماڵی کردووە.



AM:09:47:06/02/2017