خانمە شاعیرێكی كورد ده‌بێت به پێشكه‌شكار
خانمه شاعیری كورد، ئه‌ڵماس مسته‌فا لە كەناڵێكی تەلەفزیۆنی سەر بە پەكەكە دەبێتە پێشكەشكارو بەمەش "ئاواتێكی دایكی" ده‌هێنێته دی.
ئه‌ڵماس مسته‌فا، خانمه شاعیری كورد، كه ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویده، ڕوو له كاری ڕاگه‌یاندن ده‌كات و وه‌ك بێژه‌ر و پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی نه‌ورۆز كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی له ئه‌ورووپایه، ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و باره‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ـی ڕاگه‌یاند: " كاری ڕاگه‌یاندن ئاواتی خۆم و دایكم بوو، دایكم زۆر حه‌زی ده‌كرد وه‌ك بێژه‌ر و پێشكه‌شكار له ته‌له‌فیزۆن ده‌ربكه‌وم، ئێستا زۆر خۆشحاڵم كه ئاواته‌كه‌ی هه‌ردووكمان هاتووه‌ته دی".
ئه‌ڵماس مسته‌فا، خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و خاوه‌نی چه‌ند نامیللكه‌یه‌كی شیعرییه، به یه‌كێك له خانمه شاعیره چالاكه‌كانی شاری سلێمانی داده‌نرێت، به‌شێك له شیعره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه.
PM:03:32:07/02/2017