وردەكاریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام كۆتایی هات‌و پاش كۆبوونەوەكەش كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی بۆ وتەبێژی پارتی سازكرا.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لەكۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بڕیاری گۆڕانکارییە حیزبییەکان دراوە و بەم نزیکان دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی: کێشە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و دەستپێشخەرییەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراقی لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ کراوە.

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی ئەندامی سەرکردایەتی بەشداربوون و مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو حیزبە سەرپەرشتی دەکرد و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیش بەشداربوو.



PM:01:35:08/02/2017