سکاڵا لەسەر مامۆستای خوێندنگایەکی بنەرەتی تۆمار دەکرێت
دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ له قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی له قوتابخانه‌ی (پێشمه‌رگه‌ی بنه‌ڕه‌تی) مامۆستایه‌ك به زله هێرش ده‌كاته سه‌ر خوێندكارێكی پۆلیی (۲)ی بنه‌ڕه‌تی به‌ناوی ( ئـ . ع . س ) ته‌مه‌ن (۹) ساڵ به وهۆیه‌وه گوێی چه‌پی توشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرستی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ له كه‌ناڵی گوێی چه‌پی خوێن هه‌یه، دوای ڕووداوه‌كه‌ش منداڵه‌كه له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كرا.
باوكی منداڵه‌كه له بنکەی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ سكاڵای له‌سه‌ر مامۆستاكه تۆمار كرد و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر.
هەر لەپەیوەند بەهەواڵەكانی قەڵادزێ کاتژمێر (۱۱:٥۰) خولەکی شەوی رابردوو هاوڵاتیەک بەناوی ( س . ح . م ) لە دایک بووی (۱۹۹٦) دانیشتووی (قەڵادزێ ـ ڕاپەڕین) پیشەی (پێشمەرگە) لە لیوای (134)ی کەرکوک پاش ئەوەی چەکەکەی لە جۆری کڵاشیکۆف پاک دەکاتەوە فیشەکێک لەدەستی دەردەچێت و بەو هۆیەشەوە قاچی چەپی بریندار دەبێت، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا دەگیرێت.
ئەمیرحسن ڕانیە
PM:04:31:08/02/2017