پارتی چەند گۆڕانکاریەکی لە بەرپرسیاری لقەکاندا ئەنجامدا

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ئەو گۆڕانکارییانە ئاشکرا دەکات کە ئەمرۆ لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی حیزبەکەیدا بە ئامادەبوونی بارزانی بڕیاریان لەسەر دراوە.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری کران، کە بەم شێوەیە دەبێت؛ مەکتەبی ڕێکخستن (رێبوار یەلدا) و ڕێکخراوی جەماوەری و پیشەیی (ساسان عەونی) و (د.چنار سەعد عەبدوڵڵا) مەکتەبی دیراسات و لقی 2 (ئەحمەد کانی) و (سەربەست تروانشی) لقی یه‌ك و (عەلی حوسێن) بۆ مەکتەبی پێوەندییە نیشتمانییەکان  و لقی 3 (د. محەمەد خورشید) و لقی 8 (عەلی تەتەر) و لقی 16 (بلند ئیبراھیم) و لقی 18 (عومەر ئورەیی) و لقی 9 (سەباح بەیتوڵڵا) و لقی10 (عەلی عەونی) و لقی 20 (مەحموود ئیزدین) و لقی23 (کرمانج عەبدوڵڵا) و لقی 24 (ھیوا ئەحمەد) و لقی 26 (حەسەن حەدۆ) .

ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت "(عەرەفات کەرەم) بۆ سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق  و، (خەسرۆ گۆران) بۆ مەکتەبی ھەڵبژاردنەکان و (مەسعوود ساڵەیی) بۆ مەکتەبی چاودێری و بەدواداچوون".

(عەلی عەونی) جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە گۆڕانکاری لە لقەکانی سنووری ھەڵەبجە و گەرمیان و سلێمانی دەکەوێتە قۆناخی داھاتووەوە.



PM:06:56:08/02/2017